دەستپێکی دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریكرا



وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاشكرای دەكات، لە ١٧ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەستپێکی دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی دەستپێکردنی دەوامی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، لە ١٧ی ئەیلولی ئەمساڵ دەوامی خوێندكاران و مامۆستایان لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرتاسەری عێراق دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، د. نەعیم عبودی، وەزیری خوێندنی باڵا دەسەڵاتی داوە بە زانكۆكان بۆ دیاری كردنی وادەی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی خوێندن.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بەپێی ڕۆژمێری زانكۆیی، دەسەڵات دراوە بە زانكۆكان بۆ دیاری كردنی وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، كە زیاتر دەكەوێتە سەرەتای مانگی 10ەوە، لەكاتێكدا ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی هەرێم كاتی دەوامی ساڵی نوێی بە 13ی ئەیلول دیاری كرد.

بەغدا 800 ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە دەكات
پێت بەغدا 800 ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە دەكات
كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دوات كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر