ئەمڕۆ یەك شەممە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران دەگاتە بەغدا.
سەرچاوەکی ئاگادار لە شاندی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، شاندێکی هەرێم سەدانی بەغدا دەکەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پشکی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران”.
ئاماژەی بە ئەوەشکرد، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا دانوستان لەسەر ناردنی شێوازی پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی بودجە، کە پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان دەکەن.
بڕیارە لە 18ـی ئەم مانگەوە حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی بکات و پشکی مووچەی هەرێمیش هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە بنێرێت، کە بڕەکەی 906 ملیار دینارە.