دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەستی پێكرد



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت.

ئەمرۆ شەممە ڕێكەوتی (١٥-٧-٢٠٢٣) د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیكرد لە د. ماكوان جەمیل مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی بانكی هەرێم/سلێمانی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسە داراییەكان و خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكان كرا و هەردولا جەختیان كردوە لە كاری پێكەوەیی و هاوبەش لەپێناو تێپەراندنی كوسپ و گرفتەكان.

لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی بانكی هەرێم لە سلێمانی جەختیكردەوە لەوەی، كە خزمەتكردنی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە پێشینەی كارەكانیان دەبێت و هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی خوێندنی باڵا و سەرجەم سێكتەرەكانی تر لەچوارچێوەی توانا و دەسەڵاتی ئەواندا هیچ كێشە و گرفتیان بۆ دروست نەبێت و هاوكاری سەركەوتن و سەرخستنی پڕۆژەكانی زانكۆكان بن.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “بڕیاردرا لە سبەینێوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان”.

نرخی دۆلار دابەزی و تمەن بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار دابەزی و تمەن بەرزبووەوە
كاتی دابەشكردنی مووچە نادیارە و هەرێم چاوەڕێی عێراقە
دوات كاتی دابەشكردنی مووچە نادیارە و هەرێم چاوەڕێی عێراقە
پەیوەنیدر