حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند



بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و عاشوراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو ڕۆژی كردە پشووی فەرمی.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافى هەرێم بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، ساڵانە حكومەتی هەرێم ڕۆژانی 1ی موحەڕەم بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە دەكاتە پشووی فەرمی، بەڵام ڕاگەیاندنی پشووەكە لە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم خۆیەتی.

بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، كە بۆنە و پشووە فەرمییەكانی دیاری كردووە و لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە، دوو ڕۆژی ئەم مانگە بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی (1ی موحەڕەم) و عاشوراوە دەبن بە پشووی فەرمی.

وەك لە ڕۆژمێرەكەی حكومەتی هەرێمدا دیاری كراوە، ڕۆژی (سێ‌ شەممە) ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ بەبۆنەی سەری كۆچییەوە (1ی موحەڕەم) پشووی فەرمییە و ڕۆژی (پێنج شەممە) ٢٧ی تەمموز بەبۆنەی عاشوراوە (10ی موحەڕەم) لە سەرجەم داموودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.

هەر بەپێی ڕۆژمێرەكە، ڕۆژی ٣١ی مانگ، كە دەكاتە ساڵرۆژی ئەنفالی بارزانییەکان وەك یادی ئەو تاوانەی ڕژێمی بەعس دیاری كراوە، بەڵام پشوو نییە.

 

نەتەوەیەکگرتووەکان:پار ساڵ 735 ملیۆن کەس توشی بەدخۆراکی بوون
پێت نەتەوەیەکگرتووەکان:پار ساڵ 735 ملیۆن کەس توشی بەدخۆراکی بوون
شارەوانی هۆكاری ڕووخاندنی بینای یەكێتی مامۆستایان ئاشكرادەكات
دوات شارەوانی هۆكاری ڕووخاندنی بینای یەكێتی مامۆستایان ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر