نەتەوەیەکگرتووەکان:پار ساڵ 735 ملیۆن کەس توشی بەدخۆراکی بوون



ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێژەی برسێتی لەجیهاندا ئاشکرا دەکات و هۆشداریش لە هەڵئاوسانی ئەوڕێژەیە دەکات ئەگەر چارەسەری بەپەلەی بۆ نەکرێت

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٧٣٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی برسێتی درێژخایەن بوون، کە ژمارەیەکی زۆر زیاترە لە پێش پەتای کۆڤید-١٩، کە هەڕەشەی ڕێگریکردن لە پێشکەوتنەکان دەکات بەرەو گەیشتن بە ئامانجی جیهان کە بریتییە لە نەهێشتنی برسێتی تا ساڵی ٢٠٣٠.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی خۆراک و خۆراک لە جیهاندا، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە مەزەندەکردن، لە ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی 2019 نزیکەی 122 ملیۆن کەس زیاتر برسی بوون، ڕاپۆرتەکە دەریخستووە هۆکاری سەرەکیی برسێتی لە جیهاندا لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ململانێ و ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا ڕێگری لە بژێوی ژیان بوون،کە هەڕەشەی لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی کرد و کێشە ئابوورییەکانی بەهۆی پەتاکە زیاتر کرد.

“یەك لەسەر چواری خەڵكی بەریتانیا توانای كڕینی خۆراكیان نییە”
پێت “یەك لەسەر چواری خەڵكی بەریتانیا توانای كڕینی خۆراكیان نییە”
حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
دوات حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار