بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی سنووری پارێزگكای سلێمانی هەژاند.

محەمەد كەمال، شارەزای بواری بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 4:04 خوولەك بوومەلەرزەیەك لە نزیك قۆپی قەرەداغ ڕوویداوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ڕاشیگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەكە 3.7 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و بە قولایی 6 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەكان، شوێنی بوومەلەرزەكە زنجیرە چیای زەرده بووە لە قەرەداغ لەنێوان چەمچەماڵ – دەربەندیخان و بەدووری نزیكەی 60 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی كەلار.

بەشەئاردی پێنجەم دابەشدەکرێت
پێت بەشەئاردی پێنجەم دابەشدەکرێت
“سیربیروس” ئەوروپا و ئەمریکا گەرم دەکات
دوات “سیربیروس” ئەوروپا و ئەمریکا گەرم دەکات
پەیوەنیدر