وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق؛ سنوورەكان دەپارێزن و هێڵی سفری دەگرنە دەست



 

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هەرێم گفتوگۆیان لەسەر پرسی بەهێزكردنی سنوورەكان كردووە، دەشڵێت،”وڵاتەكەی رێگە نادات خاكەكەی بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت”.

یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فرمانی بەوەكردووە و دەستبەجێ فەرماندەی پاسەوانی سنوور ئەو پێویستییانە دابین بكات، كە پێكدێن لەچەك، كەرەستە و پاسەوان بەجۆرێك كە ببێتە هۆی گەرەنتیكردنی سنوور و خاڵە سنووریەكان.

ڕاشیگەیاندووە، عێراق رێگە نادات خاكەكەی بۆ دەستدرێژی كردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت، ئەوان پەیوەندی باشیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە و هەوڵدەدەن ئەو پەیوەندیانە بەهێز بكەن و بەو شێوەیەی، كە خزمەت بە بەرژەوەندی وڵات و هەموو وڵاتانی دراوسێ بكات.

ئاشكراشیكردووە، لە بارەی بەهێزكردنی سنوورەكان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەسەر كردووە، سنوورەكان دەپارێزین و هێڵی سفری دەگرنە دەست، بەپێی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كاردەكەن بۆ پاراستنی سەروەری عێراق.

محەمەد حاجی مەحمود؛ مەسعود بارزانی و نوری مالیكی خاوەنی پێكهێنانی كابینەی نۆیی حكومەتن
پێشت محەمەد حاجی مەحمود؛ مەسعود بارزانی و نوری مالیكی خاوەنی پێكهێنانی كابینەی نۆیی حكومەتن
مەزڵوم كۆبانێ‌: پێشوازی لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش دەكەین
دواتر مەزڵوم كۆبانێ‌: پێشوازی لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش دەكەین
ەیوەندیدار