كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات و سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو دووبارە كۆببنەوە.
سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات، كە تیایدا 178 پەرلەمانتار ئامادەبوون و تیایدا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك كرا.
وتیشی، “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكانی (سندوقی نیشتەجێبوون، قەرەبووی نەخۆشی كەمی بەرگری، هەمواری یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا، هەمواری یاسای دەستەی باڵای دەریایی عێراقی) و چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە”.
ئاشكراشی كرد، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاریدا ڕۆژی دوو شەممە 17ی تەمموز دووبارە كۆبوونەوەی دیكە بكرێت بۆ خوێندنەوەی چەند پڕۆژە یاسایەك.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ڕاپۆرتێك بۆ ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق 150 پڕۆژە یاسا لەسەر مێزی پەرلەمان كەوتووە و چاوەڕێی خوێندنەوە و تێپەڕاندن دەكەن.