بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستەبازاڕەوە



کۆی گشتی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتربووە لە یەک ملیار دۆلار.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی، بڕی یەک ملیار و ١٠٩ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ١٤٥ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە قەبارەی خستنەڕووی دۆلار ڕۆژانە ٢٢١ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ٤٢٩ دۆلارە.
خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی حێراقەوە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ٣.٣٥٪ کەمی کردووە کە ڕۆژانە ٢٢٩ ملیۆن و ٥٥١ هەزار و ٦١ دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بوو، کە قەبارەی خستنەڕوو تێیدا گەیشتە ٢٣١ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٢٠٢ دۆلار ، هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە ٢١٥ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٧١٤ دۆلار بووە

پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێکردەوە
پێت پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێکردەوە
نرخی برنج گران دەبێت
دوات نرخی برنج گران دەبێت
پەیوەنیدر