ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى کەشوهەواى بۆ ٤٨ کاتژمێرى داهاتووى سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردوە، لەمڕۆ پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە هەندێک شوێن نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ پلەى سلیزی.
لە ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هاوکات خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها سبەی یەکشەممە ١٦ى ٧ى ٢٠٢٣، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانى گەرما بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزیکەی ١ تــاکو ٣ پلە بەرزتر دەبێت و خێرایی با بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزێت و لە کاتژمێرێکدا ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت.
هاوکات کەشناسی هۆشداری دەدات لەوەى ئەگەر زۆر پێویست نەبێت هاولاتیان خۆیان نەخەنە بەر تیشکی خۆر و هەتاکو دەتوانن، خۆتان لە چوونە بەر خۆر بەدوور بگرن، ئەوەش لەپێناو ڕوونەدانى هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٤٥
سلێمانی: ٤٤
دهۆک: ٤٤
کەرکوک: ٤٧
هەڵەبجە: ٤٥
زاخۆ: ٤٤
سۆران: ٤٢
گەرمیان: ٤٨