بڕیارە سبه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسای گرنگ كه ناكۆكی سیاسیان له‌سه‌ره، له‌وه‌رزی نوێی یاسادانان گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنه‌كانی رۆژانی شه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رۆژی شه‌ممه خوێندنه‌وه بۆ 7 پڕۆژه‌یاسا ده‌كات، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه خوێندنه‌وه بۆ 5 پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، كه گرنگترینیان یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی و دژه تیرۆرن.
رائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاشكرایده‌كات، چه‌ندین یاسای گرنگ له چاوه‌ڕوانی په‌رله‌ماندان بۆ په‌سه‌ندكردنی، به‌تایبه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ناكۆكی سیاسیان له‌سه‌ره و له خوله‌كانی پێشوودا به هۆكاری یاسایی و ته‌كنیكی به جێهێڵدراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای گرنگیش هه‌ن كه جێی مشتوموڕ و ناكۆكین، كه له یاسای نه‌وت و گاز، لێبوردنی گشتی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی پێكهاتوون.