دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەغدا بڕیاری بانگهێشتکردنی باڵیۆزی عێراق لە تورکیای دەرکردووە، چونکە هەڵئاوسان بە سامانی ئەو کەسەوە بەدی کراوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزێ عێراق لە تورکیا بانگهێشتی دادگا کراوە بەهۆی ئەوەی رێژەیەک هەڵئاوسان بە سامانی ئەو کەسەوە بەدی کراوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە بەرێوەبەرایەتی پاراستنی سەر بە دەستەی دەستپاکی چەند زانیارییەکەی لە بارەی هەڵئاوسانی سامانی باڵیۆزەکەی عێراقی پێگەیشتووە.
بەپێی داتای دەستەی دەستپاکی، رێژەی هەڵئاوسانەکە گەیشتووەتە ٢.٣ ملیار دینار، دەستەی دەسپاکی عێراق ، دۆسیەیەکی تاوانکاری لەسەر باڵیۆزی عێراق لە تورکیا کراوەتەوە و ئەوەش لە دوای ئەوەی دەرکەوتووە، بەهای هەڵئاوسانی ساماناکەی هاوتای سەرچاوە داراییە ئاساییەکانی نییە ئەوەش ئاماژەیە بۆ بوونی داهاتی نایاسایی.