بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە ئاگرەکەی چیای ئەزمەڕ کۆنتڕۆڵکرا
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر بەهاوکاری سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ،توانرا ئاگرەکەی چیای ئەزمڕ کۆنتڕۆڵ بکرێت ،و ڕێکاری پێویستیش گیراوەتە بەر بۆ سەرهەڵنەدانەوەی ئاگر، بەتایبەت کە کەش و هەوا ناجێگیرە و ڕەشەبایەکی بەهێز لەوناوچانە هەیە
کاتژمێر 1 ی شەوە و سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی شاخ بە شاخ دوای 15 کاتژمێر لە هەوڵدان ماندوونەناسانە بەوپەڕی خەمخۆریەوه توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و سەرەڕای ئەوە چەندین تیم لەئامادەباشیدا جێگیرکران لە چیای ئەزمەڕ لە شوێنی ڕوداوەکە لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی بەهۆی (بــــــــا)وە