پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەستبکرێت بە کارکردن بە پرۆژەیاسای بودجە



جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە دەست بکات بە کاراکردنی یاسای بودجە و دواتریش لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستدەکات بە بەدواداچوونەکانی لەسەر چۆنییەتی خەرخکردنی بودجە لەلایەن حکومەتەوە.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا، دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجە زۆر سروشتییە و پێویستی بە تەواوکردنی رێکارەکانی هەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت کاری پێبکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی ٢٦ی حوزەیرانەوە یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکراوەتەوە و ئەوەش بەمانای چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەو یاسایە دێت، بەڵام دوای نزیکەی ٢٠ رۆژ لە بڵاوکردنەوەی یاساکە تا ئێستا رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ جێبەجێکردنی دەرنەچووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا حکومەت تانەی لە ١٢ ماددەی یاسای بودجە داوە و ئەوەش بابەتێکی ئاساییە و دادگای فیدراڵی عێراق ئەو بابەتە یەکلایی دەکاتەوە.

یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە بەرەبەیانی ١٢ی حوزەیران بە بە ئامادەبوونی ٢٢٩ پەرلەمانتار لە نزیک کاتژمێر ٥ تێپەڕێندرا.

بڕەکەی ١٩٨ ترلیۆن و ٦٨٣ ملیار و ٧١٩ ملیۆن و ٤٧٢ هەزار دینارە و تیایدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار جێگیرکراوە و نرخی ١٠٠ دۆلاریش بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە هەزار و ٣٠٠ دینارە پەسەندکراوە، هاوکات، ٦٤ ترلیۆن دیناری بە کورتهێنان دانراوە.

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا بە رێژەی لە ١٢.٦٧٪ دەنگی لەسەردرا و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵدا بە شێوازێکە، هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت لە بانکێکدا دابنێت کە لەژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵیدا بێت و دەسەڵاتی بەکارهێنانیش لەژێر دەستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمدا دەبێت.

 

قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەیەک دادەخات
پێت قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەیەک دادەخات
پێنج کەس کە خۆیان لە پیاوی بەتەمەن کردبوو بە ئافرەت دەستگیرکران
دوات پێنج کەس کە خۆیان لە پیاوی بەتەمەن کردبوو بە ئافرەت دەستگیرکران
پەیوەنیدر