هێمن هەورامی: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە



هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند،
پارتی ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجام بدات، دەشڵێت:” بژاردەی سەرەکیشمان سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمانە له‌گه‌ڵ یه‌كێتی”.

هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، پارتی ئاماده‌كاری ته‌واوه‌تی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجام بدات، له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا گفتوگۆی زۆر جیددی و راشكاوانه‌ كراوه‌ و ئه‌نجامی ئه‌رێنیش له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

راشیگەیاند: بژارده‌ی سه‌ره‌كیمان بریتییه‌ له‌ سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پابه‌ندبوونه‌ به‌و بنه‌ما و رێككه‌وتنانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر دروستكراوه‌.

وتیشی: پارتی و یه‌كێتی هه‌ردوولا داوای گه‌ره‌نتی له‌ یه‌كدی ده‌كه‌ن و پابه‌ندبوون به‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كان ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوولا داوای ده‌كه‌ین.

“پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان پێویستیان به‌ گفتوگۆیه‌كی وردی ته‌كنیكی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌ ئایا هه‌ر حزبێك به‌ ته‌نیا به‌شداری بكات یان به‌ لیستی هاوبه‌ش، چونكه‌ زۆر جار به‌ تاكلیستی و زۆرجاریش به‌ لیستی هاوبه‌ش پڕۆسه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌شكێته‌وه‌” هێمن هەورامی وای وت

سێیەم تەرمی ڕووداوەکەی زێی بچووك دۆزرایەوە
پێت سێیەم تەرمی ڕووداوەکەی زێی بچووك دۆزرایەوە
نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەنیدر