سوپا سەلام ، ماجستێر لەوەبەرهێنان و توێژەری دکتۆرا لە دارایی گشتی عێراق، لە وتارێكیدا، كە لە (خەڵك) بڵاوكراوەتەوە لەژێر ناونیشانی: “مووچه قووتى خه‌ڵكه و دانوستاندن له‌سه‌ر یه‌ك فلسی ناكرێت”، ئاماژە بەوەدەكات، مووچه سەرەڕای ئەوەی لە زۆبەی سیستەمی دارایی وڵاتان بابەتێکی سیادیە، هاوکات قووتى خه‌ڵكه و دانوستاندن له‌سه‌ر یه‌ك فلسی ناكرێ.
سوپا سەلام لەنوسینەکەیدا ئاماژە بەدیدارێکی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا و دەڵێت: ” كاره‌ساته 60 رۆژ مووچه‌خۆر برسی بكرێت و شه‌رمه‌زارى لاى خانه‌واده و كۆڵان و خاوه‌ن موه‌لیده و ساحێب خانوو بكرێت،كه‌چى ئه‌داى ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌سه‌ركه‌وتوو هه‌ژماربكرێت”.
هەروەها ئاماژە بەبەشێکی تری دیدارەکە دەکات و دەڵێت بەڕێ وەزیری دارایی ئاوا دەڵێت”كابینه‌ی نۆیه‌م له كۆی 48 مووچه توانیویه‌تی 43 مووچه به ته‌واوه‌تی بدات و ئه‌و پێنجه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ده‌كه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كۆرۆنا و بڕینی شایسته‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه دروست بوو”.
لەوەڵامدا سوپا دەڵێت”ئه‌م ده‌ربڕینه ره‌نگه بۆ خه‌ڵكى ئاسایی به سانایی تێپه‌ڕێت، وه‌لى بۆ خه‌ڵكى ئه‌كادیمی كاره‌ساته چونكه:
یه‌كه‌م:كاتێك سێ مووچه‌ى قه‌رزى كابینه‌ى پێشوو به میراتى بۆ ئه‌م كابینه‌یه ماوه‌ته‌وه،هاوكات سه‌دان بڕگه‌ى وه‌ك (قه‌رزى ئاو،كاره‌با،باج،پێشینه‌كان…هتد) بۆ ئه‌م كابینه‌یه‌ش ماوه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌ى داهاتن بۆ حكومه‌ت.
دووه‌م: به وته‌ى خۆیان له‌م كابینه‌یه‌دا(له ساڵی 2022دا داهاتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته تریلیۆنێك و 678 ملیار دینار، بەراورد بەساڵی 2019 لەسه‌دا 43 زیادی کردووە)!
سێهه‌م:هه‌ر به‌وته‌ى به‌ڕێزیان (تا ئێستا 4189 مووچه یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه، كه مووچه‌ی نایاسایی بووه، ئه‌گه‌ر له دوای 1ـی ته‌ممووزی 2020 ئه‌و مووچانه وه‌رگیرابن، له خاوه‌نه‌كانیان وه‌رده‌گیرێته‌وه).
چواره‌م: هه‌ر خۆیان ده‌ڵێن(لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 275 ملیۆن دۆلار خەرجی ناپێویست کەمکراوەتەوە)كه له زانستى داراییدا كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى گشتى به‌فیڕۆ نه‌چوون و گه‌شه‌كردنى داهاتى وڵاته.
لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا سوپا سلام دەڵێت “پێدانى 43 مووچه له كۆى 48 مووچه له‌م كابینه‌یه‌دا خاڵى لاوازیه، چونكه كاره‌ساته 60 رۆژ مووچه‌خۆر برسی بكرێت و شه‌رمه‌زارى لاى خانه‌واده و كۆڵان و خاوه‌ن موه‌لیده و ساحێب خانوو بكرێت،كه‌چى ئه‌داى ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌سه‌ركه‌وتوو هه‌ژماربكرێت،چونکە مووچه سەرەڕای ئەوەی لە زۆبەی سیستەمی دارایی ولاتان بابەتێکی سیادیە،هاوکات قووتى خه‌ڵكه و دانوستاندن له‌سه‌ر یه‌ك فلسی ناكرێت.