سەرۆکایەتی هەرێم داوادەکات عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات



سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكى فه‌رميدا كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌، 2023/7/10، به‌ واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقی کردووە، داواى كردووه كۆمیسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
له‌ نووسراوه‌كه‌ی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره‌ (90) له‌ 2023/3/26، بڕيار دراوه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیە داوای كردووه‌ كۆميسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له‌و رێکەوتەدا يان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکانی عێراق له‌ 2023/12/18.
دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ خەرج دەکرێت
پێت دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ خەرج دەکرێت
خاوەنی فەیسبووک، بە وێنەیەک پەیامێک بۆ ئیلۆن ماسک دەنێرێت
دوات خاوەنی فەیسبووک، بە وێنەیەک پەیامێک بۆ ئیلۆن ماسک دەنێرێت
پەیوەنیدر