بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق و وەک هۆکارێک بۆ خۆپارێزی و تێپەڕاندنی وەرزی گەرما خواست لەسەر کڕینی سەهۆڵ زیادی کردووە.
هاوڵاتیانی باشوری عێراق و بەغدادی پایتەخت سەهۆڵ بەمەبەستی فێنککردنەوەی ئاوی ماڵ و شوێنەکانی کارکردنیان دەکڕن، ئەوەش لەکاتێکدایە لەوەرزی هاویندا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە زیاد دەکات و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبنەوە.
هاوکات، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلەکانی گەرما لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لەبەرزبوونەوەکرد، بەشێوەیەک پارێزگای بەسرە لەباشوری عێراق وەک گەرمترین ناوچەی جیهان دەستنیشانکرا کاتێک بەرزی پلەی گەرما تێیدا گەیشتە ٤٩ پلەی سیلیزی.