سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆبۆوە،
لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لیتوانیا ، جۆ بایدن چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کەوت و کۆبۆوە،
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، کاتی ئەوەیە لە چوارچێوەی میکانیزمی ستراتریژیدا، راوێژکاری لەسەر ئاستی سەرۆکەکەکان ئەنجام بدرێت و ئەم کۆبوونەوەیەش یەکەم ھەنگاوە بۆ ئەو کارە.
راشیگەیاند، کۆبوونەوەکانی پێشووتریان خۆئامادەکردن بووە بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و ئەم کۆبوونەوەیەش دەستپێکی ئەو قۆناغە نوێیەیە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا راگەیاند و وتی، بە پەرۆشەوە لە پەیوەندیی پێنج ساڵی داھاتووی نێوان ھەردوو وڵات دەڕوانێت.
چاودێرانی سیاسی باس لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمتیکا و تورکیا دەکەن ، بەتایبەت دوای ئەوەی تورکیا ڕەزامەندی داوە بەباسکردنی ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ ،
لەکۆببونەوەی ئەمجارەی هاوپەیمانێتییەکە بڕیار لەبەئەندام بوونی سوید دەدرێت لە ناتۆ ،
هاوکات ئەمریکاش رەزامەندی دەربریوە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بەتورکیا، ئەمەش خاڵێکی تری لێکنزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتەیە بەتایبەت کە تورکیا ماوەیەکی زۆرە لەهەوڵی بەدەستخستنی ئەو فڕۆکە جەنگییەی ئەمریکادایە.