محمەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێت، “عیراق بەڵێنەکانی لەبارەی حزبە چەکدارەکانی دژ بە کۆمار ئیسلامیی ئێران جێبەجێ نەکات، هێرشی تووندتر دووبارە دەکەینەوە.”
محەممەد باقری دەڵێت: “مۆڵەت دەدەینە حکومەتی عێراق،ئەگەر تا کۆتایی مانگی ئەیلوول بەڵێنەکانی لەبارەی ئەو حیزبە چەکدارانەی لە باکووری عێراق هەن جێبەجێ نەکات، ئۆپەراسیۆنی بەهێزتر لە جاران لە دژی ئەو گرووپانە دووبارە دەکەینەوە.”
بەوتەی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، “حکومەتی عێراق پابەند کراوە تاوەکو مانگی ئەیلوول ئەو حزبە چەکدارانەی کە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن لە هەرێمی کوردستان چەک بکات.”