هیندستان زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە



نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند کە ژمارەی دانیشتوانی هیندستان یەک ملیار و 428 ملیۆن و 600 هەزار کەسە و بەم جۆرە جەنجاڵترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان و بە دوای هیندستانیشدا، چین بە یەک ملیار و 425 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە ڕیزبەندی دوەم و ئەمەریکایش بە 340 ملیۆن کەس لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.

بەپێی راپۆرتێکى نەتەوە یەکگرتوەکان تێکڕای تەمەنی پیاوان لەسەر ئاستی جیهان، بە 71 ساڵ و ژنان بە 76 ساڵ دیاریی کراوە.

بەپێی داتاکانی سندوقی ژمارەی دانیشتوانی زەوی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان مەزەندە دەکرێت ژمارەی دانیشتوان لە هەریەک لە وڵاتانی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، میسر، ئەسیوپیا، هیندستان، نێجیریا، پاکستان، فلیپین و تەنزانیا زۆر ببێت.

هەر بەپێی راپۆرتەکە “چاوەڕوانییەکان لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە 2022 کە لەلایەن فەرمانگەی کاروباری کۆمەڵایەتی و ئابوریی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە 2023 دەبێتە هەشت ملیار و 500 ملیۆن کەس و لە 2050 دەبێتە نۆ ملیار و 700 هەزار کەس و لە 2100یشدا دەبێت بە 10 ملیار و 400 ملیۆن کەس.

هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
پێت هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
عێراق قەرزی 150 ملیۆنی بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان كردەوە
دوات عێراق قەرزی 150 ملیۆنی بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان كردەوە
پەیوەنیدر