لە هەرێم 4 حزبی كوردستانی یەكگرتنیان ڕاگەیاند



لە هەرێمی كوردستان 4 حزبی كوردستانی یەكگرتنیان ڕاگەیاند و سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ دەڵێت: به‌رنامه‌ی‌ به‌ره‌و یه‌كبوون و یه‌كگرتنیان بۆ دروستكردنی‌ هێزێكی‌ سیاسییه‌.

دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ لە شاری سلێمانی، ئارام قادر، سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا یه‌كگرتنی‌ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و 3 حزبی دیكەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، پێشوازی‌ له‌هه‌ر گروپ و كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ په‌یوه‌ست بێت و بێت به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌ی به‌ره‌ی‌ یه‌كبوون، له‌گه‌ڵمان یه‌كبگرێت.

ڕاشیگەیاند، ئه‌م چوار حزبه‌ به‌رنامه‌ی‌ به‌ره‌و یه‌كبوون و یه‌كگرتنیان بۆ دروستكردنی‌ هێزێكی‌ سیاسییه‌.

ئەو حزبانەی یەكیان گرتووە بریتین له:‌ حزبی‌ رزگاری‌ كوردستان، هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌، بزووتنه‌وه‌ی‌ نوێبوونی‌ كوردستان، كڵپه‌ی‌ نیشتمانی‌ كوردستان.

ئارام قادر وتیشی، ” له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا كۆنگره‌ ده‌به‌ستن، به‌ڵام كاتیان دیاری نه‌كردووه‌ و تیایدا هه‌موو شتێك قابیلی‌ گۆڕانه‌ به‌ ناو و سه‌رۆك و په‌یڕه‌و و هه‌موو شتێكه‌وه‌”.

بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و هەلی کارەوە لەشارۆچکەیەک خۆپیشاندانە
پێت بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و هەلی کارەوە لەشارۆچکەیەک خۆپیشاندانە
شارەزایەكی كەشناسی: شەو فێنك و ڕۆژ گەرم دەبێت
دوات شارەزایەكی كەشناسی: شەو فێنك و ڕۆژ گەرم دەبێت
پەیوەنیدر