هاوڵاتیانی شارۆچکەی کفری بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری و هەلی کارەوە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەهۆی پەرواێزخستینی و نەبوونی هەلیکار لە شارۆچکەکە و بچوک بوونەوەی هاوڵاتیانی شارۆچکەی کفری خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
هاوڵاتیانی شارۆچکەکە خێمەیان هەڵداوە و بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە خۆپیشاندان تاوەکو حکومەت دێت بەدەم داواکارییەکانیانەوە.
قەزاى کفرى دەکەوێتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى کەرکوک و ئێستا سەربە پارێزگاى سلێمانییە لە ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان و ژمارەى دانیشتوانەکەى ئێستا نزیکەى ٥٠ هەزار کەس دەبێت.
دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن، کەمترین ئاوڕى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى لەو قەزایە دراوەتەوە و بەدەست نەبوونى خزمەتگوزارییەکانى رۆژانەى ژیانەوە دەناڵێنن و بەردەوام داوا لە حکومەتى هەرێم دەکەن، بەجدى ئاوڕ لە قەزاکەیان بداتەوە.