ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم مامەڵەیەكی كارتی بانكی حەرام كرد



ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی بە ناوی خەڵکەوە کارتی بانکی دروست دەکەن و پارەی عێراقی تێدا دادەنێن و لە وڵاتێکی دیکە پارەکە بە دۆلار ڕادەکێشنەوە، حەرامە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم سەبارەت بە مامەڵە كردن بە كارتی بانكی هاووڵاتیانەوە فەتوایەكی دەركرد، كە تیایدا هاتووە، ” دروستكردنی كارتی بانكی و ژماره‌ حیساب و پڕكردنه‌وه‌ی به‌ ڕه‌صید به‌ هه‌ر جۆره‌ دراوێك پاشان به‌كارهێنانه‌وه ‌و خاڵی كردنه‌وه‌ی له‌ناوخۆ یان له‌ هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی و له‌ لایه‌ن خاوه‌ن كارت و ژماره‌ حیسابیه‌كه‌وه‌ بوو و ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درا به‌ دراوێكی دیكه‌ و له‌ ژێر مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی وڵات و ئه‌و بانكه‌ نا ڕیباییه‌دا بوو كه‌ ئه‌و كارته‌ یان ژماره‌ حیسابییه‌ی لێ كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه‌”.

هەر لە فەتواكەدا هاتووە، “ئەگەر به‌شێوه‌ی قاچاغ و نایاسایی ئه‌و كارت و ژماره‌ حیسابیانه‌ به‌كار هێنران و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئێستادا به‌ لێشاو ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ هه‌ندێك له‌ بازرگانه‌كان كردویانه‌ به‌ پیشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی خۆیان كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك ڕێك ده‌كه‌ون و كارت و ژماره‌ی حیسابییان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌و بانكانه‌ی كه‌ سه‌كۆی ژماره‌ییان هه‌یه‌ له‌ بانكی مه‌ركه‌زی عیراقی و له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ كارته‌كانی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنن و له‌كوردستان ئه‌و بڕه‌ی كه‌ حكومه‌ت ڕێگه‌ی پێداوه‌ پاره‌ داده‌نێن له‌ناویانداو له‌ وڵاتی ئیمارات یان توركیا ڕه‌صیده‌كه‌ی ناویان ده‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی بانكی مه‌ركه‌زی یان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی مۆبایل یان كاڵایه‌كی پێ ده‌كڕن پاشان ئه‌و كاڵایانه‌ هه‌ر له‌وێ ده‌فرۆشنه‌وه‌ به‌ دۆلار پاشان دۆلاره‌كه‌ ده‌هێننه‌وه‌ بۆ كوردستان به‌ نرخی ڕۆژ ده‌یفرۆشنه‌وه‌، ئه‌وه‌ كارێكی حه‌ڕامه‌”.

دەقی فەتواكە:

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین هاوڵاتی و نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌ پرسیاریان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینه‌وه‌ی دراوی عیراقی به‌ دۆلار له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكی وه‌ك ماسته‌ر كارت و ڤیزه‌ كارت و زین كاش و ئیف ئای بی و سویچ و ئه‌ی پی ئێچ و هتد.. به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له‌ نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌ یان بازرگانه‌كان چه‌ند كارتێك به‌ ناوی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك دروست ده‌كه‌ن و ڕه‌صید به‌دیناری عیراقی و نرخی فه‌رمی ده‌خه‌نه‌ ناو كارته‌كانه‌وه‌و ده‌چن له‌ ئیمارات یان توركیا ئه‌و دیناره‌ ده‌گۆڕنه‌وه‌ی به‌ دۆلاری ئه‌مریكی، به‌ نرخی حكومی پاشان دۆلاره‌كه‌ ده‌هێننه‌وه‌ بۆ كوردستان به‌نرخی ڕۆژ له‌ بازاره‌كانی كوردستان ده‌یفرۆشنه‌وه‌، یاخود له‌و وڵاتانه‌ كه‌سێكی نوێنه‌ری خۆیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌كاونته‌كه‌یانه‌وه‌ ڕصیده‌كه‌یان بۆ ده‌گۆڕنه‌وه‌و بۆیان ته‌حویل ده‌كه‌ن یان له‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی مۆبایل یان ئۆتۆمبیل یان هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه‌ی پێ ده‌كڕن پاشان ئه‌و كاڵایانه‌ هه‌ر له‌وێ ده‌فرۆشنه‌وه‌ به‌ دۆلار پاشان دۆلاره‌كه‌ ده‌هێننه‌وه‌ بۆ كوردستان به‌ نرخی ڕۆژ ده‌یفرۆشنه‌وه‌ له‌ كاتێكا كڕینی ئه‌و كاڵایانه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی نییه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كه‌یاندا.

ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری 7/6/2023 دوای ڕاوێژ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ندی بازاڕ له‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و ڕه‌چاو كردنی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت ئه‌م فه‌توایه‌ی خواره‌وه‌ی ڕاگه‌یاند:

دروستكردنی كارتی بانكی و ژماره‌ حیساب و پڕكردنه‌وه‌ی به‌ ڕه‌صید به‌ هه‌ر جۆره‌ دراوێك پاشان به‌كارهێنانه‌وه ‌و خاڵی كردنه‌وه‌ی له‌ناوخۆ یان له‌ هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی و له‌ لایه‌ن خاوه‌ن كارت و ژماره‌ حیسابیه‌كه‌وه‌ بوو و ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درا به‌ دراوێكی دیكه‌ و له‌ ژێر مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی وڵات و ئه‌و بانكه‌ نا ڕیباییه‌دا بوو كه‌ ئه‌و كارته‌ یان ژماره‌ حیسابییه‌ی لێ كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه‌.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌ بانكییه‌كان به‌شێوه‌ی قاچاغ و نایاسایی ئه‌و كارت و ژماره‌ حیسابیانه‌ به‌كار هێنران و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئێستادا به‌ لێشاو ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ هه‌ندێك له‌ بازرگانه‌كان كردویانه‌ به‌ پیشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی خۆیان كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك ڕێك ده‌كه‌ون و كارت و ژماره‌ی حیسابییان بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌و بانكانه‌ی كه‌ سه‌كۆی ژماره‌ییان هه‌یه‌ له‌ بانكی مه‌ركه‌زی عیراقی و له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ كارته‌كانی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنن و له‌كوردستان ئه‌و بڕه‌ی كه‌ حكومه‌ت ڕێگه‌ی پێداوه‌ پاره‌ داده‌نێن له‌ناویانداو له‌ وڵاتی ئیمارات یان توركیا ڕه‌صیده‌كه‌ی ناویان ده‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی بانكی مه‌ركه‌زی یان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕواڵه‌تی مۆبایل یان كاڵایه‌كی پێ ده‌كڕن پاشان ئه‌و كاڵایانه‌ هه‌ر له‌وێ ده‌فرۆشنه‌وه‌ به‌ دۆلار پاشان دۆلاره‌كه‌ ده‌هێننه‌وه‌ بۆ كوردستان به‌ نرخی ڕۆژ ده‌یفرۆشنه‌وه‌، ئه‌وه‌ كارێكی حه‌ڕامه‌.

چونكه‌ هه‌وڵدان بۆ فێڵ كردن له‌ ڕێكاره‌ بانكیه‌كان و یاساو ڕێنمایییه‌كانی حكومه‌ت غه‌شكردنه‌و دروست نییه‌، چونكه‌ موسڵمان پێویسته‌ پابه‌ند بێت به‌و مه‌رج و ڕێنماییانه‌وه‌ كه‌ داده‌نرێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به‌ دینار پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم – ده‌فه‌رموێت: (المُسْلِمُونَ عَلَى شُرُوطِهِمْ، إِلاَّ شَرْطًا حَرَّمَ حَلاَلاً، أَوْ أَحَلَّ حَرَامًا) أخرجه البخاري معلقا وأخرجه الترمذي وقال هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ.

پاشان ئه‌و ڕێكارانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكدایه‌ و سیاسه‌تی بانكی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی پابه‌ندبن پێوه‌ی مادام پێچوانه‌ی شه‌رع نه‌بێت.

بۆیه‌ زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یاساو ڕێنماییه‌ك كه‌ لە لایەن حكومه‌ته‌كانه‌وه‌ ده‌ربچیت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیادا بێ و پێچه‌وانه‌ نه‌وه‌ستێت له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ شه‌رعیه‌كان، پابه‌ند بوون پێوه‌ی واجبه‌.

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وأصحابه أجمعین.

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

 

ستۆڵتنبێرگ”پاڵپشتی لە خواستی تورکیا بۆ پەیوەستبون بە یەکێتیی ئەوروپا دەکەم”
پێت ستۆڵتنبێرگ”پاڵپشتی لە خواستی تورکیا بۆ پەیوەستبون بە یەکێتیی ئەوروپا دەکەم”
لە هەرێم ڤایرۆسێك لەناو كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاوبۆتەوە
دوات لە هەرێم ڤایرۆسێك لەناو كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاوبۆتەوە
پەیوەنیدر