لە سلێمانی بەهۆی كارەبای بەردەوامەوە 28 مۆلیدە لابران



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی كارەبای بەردەوامەوە لەناو بازاڕ 28 مۆلیدە لابراوە و بڕی 310 ملیۆن دینار بۆ هاووڵاتیان گەڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی كراوە بە پریپەید و بەردەوام 28 مۆلیدەی ئەهلی لابراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو لە مانگی حوزەیران (6)دا بڕی 310 ملیۆن دینار لەلایەن دوكاندارەكانی بازاڕەوە دراوە بە كارەبای مۆلیدە، بەڵام ئەمساڵ لە هەمان مانگدا هیچ پارەیەك نەدراوە بە كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی بەردەوام بووە.

لەدوای دانانی سیستمی پێوەری زیرەكی كارەبا لە ساڵی 2019ەوە، كە هێشتا دانانی لە چەند شوێنێك بەردەوامە، لە ماوەی ڕابردوودا لە دهۆك و سلێمانی و هەولێر چەند پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون و بازاڕێك كرانە كارەبای پریپەید و 24 كاتژمێری، بەڵام نرخی كارەبا لەسەریان گران كراوە.

Threads ی مێتا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
پێت Threads ی مێتا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
عێراق چوار گرێبەستی لەگەڵ تۆتاڵ واژووکرد
دوات عێراق چوار گرێبەستی لەگەڵ تۆتاڵ واژووکرد
پەیوەنیدر