کاردانەوەی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری موسڵ بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و نەبوونی کارەباوە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هەژاند، ئەو هاوڵاتییە بڕیاریداوە لەبەیانییەوە هەتا ئێوارە لەناو ئاودا بمێنێتەوە و هەر لەوێش نان بخوات.
ئەو هاولاتییە ئاماژەی بەوەکردووە، ژیانکردن لە عێراق بەڕادەیەکی زۆر قورس بووە.
ئەوەلەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە نەبوونی کارەبا و بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەعێراق تەنگی بە هاوڵاتیان هەڵچنیووە و عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین زیانی نەهۆی گۆڕانەکانی کەش و هەواوە بەرکەوتووە.
هاوکات، بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان عێراق پێ دەنێتە چوارەم وەرزی وشکەساڵی یەک لەدوای یەک کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و سمانی ماسی بەجێهێشتووە.