سەبارەت بە غاز، چەند ڕاسپاردەیەک ئاڕاستەی حکومەت دەکرێن



پاش زنجيرە سيمينارێك و دوو ڕۆژ بەردەوامبوون،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وۆرکشۆپی (گازی شل LPG لەپێناو خۆشگوزەرانیدا و ڕێکارەکانی خۆپاراستن) له‌ هۆڵی پیرەمێرد لە سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، کۆتایىهات.

بەئاماده‌بوونی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى و پ.ی.د.عه‌تا شێخ كه‌ریم ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و پسپۆڕان و شاره‌زایان ئه‌و بواره‌، پێنج سیمیناری زانستی له‌سه‌ر بەکارهێنانی گازی LPG و سیستمی شۆڤاژ پێشكه‌شكران.

پاشان لەلایەن لیژنەی زانستيی کۆلێجەوە، چوار لیژنە لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە ناو کەرتی حکومەت و کۆمپانیا ئەهلییەکان پێکهێنرا لەژێر ناوی ( ليژنەى: صیانە و سەلامەتی، پێگەیاندنی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری سیستمی گاز، پێدانی مۆڵەت بۆ دانان و ئیشپێکردنی سیستمی گاز، دیزاین و تێستکردنی سیستمی گاز ) بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لیژنەکان لە کۆبوونەوەدا بوون و ڕاوبۆچوونی خۆیان تۆمارکرد و دواتر لە ڕێگەی لیژنەی زانستیی وۆرکشۆپەکەوە ڕاسپاردەکان لەلایەن ئامادەبووانەوە دەنگی پێدراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاسپاردەکان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

ئەمڕۆ لە مۆندیالی قەتەر دوو یاری ئەنجام دەدەرێن
پێت ئەمڕۆ لە مۆندیالی قەتەر دوو یاری ئەنجام دەدەرێن
كۆنگرەی گشتی كەنەكە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت
دوات كۆنگرەی گشتی كەنەكە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدر