ئەو گەرمایەی لەگەڵ كەشوهەوای هاویندا پەیدا دەبێت، هەندێكجار دەبێتە هۆی ئەوەی لەش نەتوانێت پلەی گەرمی ڕێك بخات و كاتێك پلەی گەرمی لەش لە 40 پلەی سەدی تێدەپەڕدەێت، تێكچوونێك لەمێشكدا ڕوودەدات، كەپلەی گەرمی لەشی پێ كۆنتڕۆڵ ناكرێت و كاریگەری لەسەر سیستمی سووڕی خوێن و مێشك دەبێت.
هۆكارەكانی خۆربردن:
* بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.
* بەركەوتنی تیشكی ڕۆژ و كاركردن و زۆر مانەوە لەبەر هەتاو.
نیشانەكانی خۆربردن:
– ئارەق كردنەوەی زۆر لەكەشوهەوای گەرمدا.
– سووربوونەوەی دەموچاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
– هەناسەدانی خێرا و گرژبوونی ماسولكەكان و سڕبوون.
– سەرگێژخواردن و سەرئێشە و بێهۆش بوون و وڕێنەكردن.
– هەستكردن بە تینوێتی زۆر و سكچوون.
ئەو كەسەی تووشی خۆربردن دەبێت، ئەگەر وەك پێویست هاوكاری نەكرێت ئەوا دەبێتە هۆی وەستانی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت.
فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ خۆربردن:
* گواستنەوەی كەسی تووشبوو بۆ شوێنێكی سێبەر و پاڵخستنی لەسەر پشت و بەرزكردنەوەی قاچەكانی.
* كردنەوەی جلەكانی تووشبووەكە و سڕینەوەی دەم و چاو و دەستەكانی بەقوماشێكی تەڕوشێدار.
* باوەشێنكردنی و فێنكردنەوەی و پاشان گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.
ڕێگاكانی خۆپاراستن لەخۆربردن:
– خواردنەوەی 6 بۆ 8 پەرداخ ئاو لەڕۆژێكدا.
– پۆشینی جلوبەرگی سپی و گونجاو و لە لۆكە دروستكراو.
– دووركەوتنەوە لەبەركەوتنی درێژخایەنی خۆری سووتێنەر.
– بەكارهێنانی كڵاو و چاویلكەی دژەخۆر.