عێراق بۆ دامەزراندن ڕۆژی چاوپێكەوتنی دەرچووانی هەرێمی دیاریكرد



ئەكادیمیای سەربازی عێراق خشتەی كاتی پێشكەش كردن و پشكنینەكانی بۆ خوولی پێگەیاندنی 87ی سەربازی بۆ دەرچووانی سەرجەم شارەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دیاریكرد.

فەریق ڕوكن، ناسر غەنام، سەرۆكی ئەكادیمیای سەربازی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی ماوەی پێشكەش كردن بۆ خوولی پێگەیاندنی 87 درێژكرایەوە بۆ 3 ڕۆژ بەهۆی ڕەزامەندی وەرگرتنی سەرجەم پسپۆڕییەكان تاوەكو 9ی تەمموزی 2023.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاویانكردۆتەوە كاتی پێشكەش كردن و پشكنینەكان لە بارەگای كۆلێژی سەربازی یەك لە ڕۆستەمییە دەبێت.

وەك لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە (15 و 16/ 7/ 2023) بۆ دەرچووانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك دیاری كراوە و ڕۆژانی پێنج شەممە و یەك شەممە (27 و 30/ 7/ 2023) بۆ دەرچووانی كەركوك دیاری كراوە.

بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا بێدەنگ نابین
پێت بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا بێدەنگ نابین
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک سوپاسی کۆمپانیای بەڕێز دەکات
دوات سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک سوپاسی کۆمپانیای بەڕێز دەکات
پەیوەنیدر