جیاوازی گەرمای نێوان دوو شاری هەرێم دەگاتە 16 پلەی سیلیزی



کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمانی کوردستان ساماڵ بێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە، بەڵام لە حاجی ئۆمەران 29 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور.
ڕوونیشیکردەوە کە خێراى با لە نێوان 15 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و لە کاتێکدا بەرزترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران 29ی سیلیزی دەبێت، لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە نێوان 15 – 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى

 

هاووڵاتییەك بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوە دەدرێتە دادگا
پێت هاووڵاتییەك بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوە دەدرێتە دادگا
“عێراق بە پلان جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکانی هەرێم سنووردار دەکات”
دوات “عێراق بە پلان جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکانی هەرێم سنووردار دەکات”
پەیوەنیدر