بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پارتی و یەکیتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان و ئهنجوومهنی پارێزگاكان لە هەولێر کۆببنەوە.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئەو دوو لایەنە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکنەکەوتوون و دەربارەی شێوازی بەشداریکردنیشیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ناکۆکن.