ناوی ١٤هەزار کەس لە لیستی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت لابرا



کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەرکردنی لێبووردنی گشتی تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو دوادەخرێت؛ یاسای کاریش بە هەڵوەشاوە دادەنرێت، چونکە ئەو کاتەی یاساکە لە پەرلەمان دەرچوێندرا تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان درێژکرابووەوە و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیش هەموو ئەو یاسا و بڕیارانەی کە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانەوە دراون بە هەڵوەشاوە هەژمار دەکرێن؛ بەڵام یاساکە ئامادەیە و لە خولی داهاتووی پەرلەماندا بە یەک دەنگدان دەخرێتەوەکار”.

هاوکات کوێستان محەممەد باسی لە لیستی مووچەی خاوەن پێداویستیی کرد و گوتی، لە لیستەکەیاندا هەزاران کەس هەبوون مووچەیان وەرگرتووە و خاوەن پێداویستیی تایبەت نەبوون؛ گوتیشی، لەو کاتەوەی بووەتە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی 14 هەزار کەسیان لە لیستی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەرهێناوە کە بەشێکیان چەند ساڵێک بوو کۆچی دواییان کردبوو و کەسوکارەکەیان مووچەکەیان وەردەگرت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرلەمانتاری خانەنشین هەیە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرێت و ئەوانیش بەگوێرەی یاسا ناتوانن مووچەکەی ببڕن کە ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار دینارە، ئەوە جگە لە چەندین پلەداری سەربازی خانەنشینکراو کە بەهەمان شێوە مانگانە مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن.

سەبارەت بە پرسی گەندەڵی باسی لەوەشکرد، پیاو هەیە مووچەی بێوەژنانە وەردەگرێت و خەڵک هەبووە مووچەی نابینای وەرگرتووە، بەڵام چاوەکانی ساخ بوون و تەنانەت پێویستی بە چاویلکەش نەبووە وتیشی لەناو لیستی مووچەی بێوەژناندا پیاو هەبووە مووچەی بێوەژنانەی وەرگرتووە.

 ١٠٣ کۆچبەر بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا
پێت  ١٠٣ کۆچبەر بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دوات کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەندیدار