کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێ شەممەوە پلەکانی گەرما ٤-٥ پلە نزم دەبنەوە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێ لە سبەى ڕۆژی شەممەوە تا ڕۆژی چوارشەممە بەرزترین پلەکانى گەرما نزم بێتەوە بە (٤-٥) پلە لە سەر جەم ناوچەکانى هەرێم هەروەها خێرایی با (١٥-٢٥) کم/س لە گەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بەتایبەت لە ناوچەکانى باشور و گەرمیان.
بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەر شارەکان بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت:-
هەولێر (٣٩-٤١) پلە
سلێمانى (٣٨-٤٠) پلە
دهۆک (٣٧-٣٩) پلە
هەڵەبجە (٤٠-٤١) پلە
کەرکووک و گەرمیان(٤٢-٤٤) پلە