بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، تیرۆریستێکی داعش لەنزیک (قەزای چەمچەماڵ)دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری حکومەتی عێراقی، لەسەر داواکراوێک بە ماددەی ٤ی تیرۆر کە داواکراوە لە دادگاکانی عێراق و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووەی، کە لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، دەستبەجێ دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی داواکراو، لە ئۆپراسیۆنێکی پلان بۆداڕێژراوی سەرکەوتوو لە ٢٠٢٣/٧/٧ لە سنوری قەزای چەمچەماڵ،بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، توانرا تیرۆریست ( ث، ح، ع ) دەستگیربکەن و ڕادەستی یاسای بکەن.