وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاودەكاتەوە، كە تایبەتە بە خوولی پێگەیاندنی ئەفسەران لە ئەكادیمیای سەبازی 1 لە ڕۆستەمیە و دامەزراندنیان وەك ئەفسەر لە داهاتوودا لەسەر میلاكی حكومەتی عێراقی.
ئەکادیمیایی سەربازی ١ لە ڕۆستەمیە لە بانگەوازێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ بەشداری کردن لە خوولی پێگەیاندنی ژمارە ٨٧ بۆ ئەو کەسانە دەکاتەوە، کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالوریۆسن و لە دەرچوانی کۆلێژە مەدەنیەکانن.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی ئارەزوومەندن بۆ بەشداری کردن لەو کۆلێژە دەتوانن لە ماوەی ٤-٧-٢٠٢٣ تا ٦-٧-٢٠٢٣ لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە پێشكەشکردن لە سایتی ئەلیکترۆنی وەزارەتی بەرگری داوا بکەن.
مەرجەمان بریتین لەمانەی خوارەوە:
ا- عێراقی بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت
ب- ٢٠ ساڵی تەمەنی تەواو کردبێت و لە ٢٦ ساڵیش زیاتر نەبێت کاتی دەرچوونی لە خولەکە.
ج- رەوشت بەرز و ناوبانگ و رەفتارباش بێت و پێشتر حوکم نەدرابێت بە تاوانی کەتن و کەتنی ئابڕوبەر، یاخود تاوانەکانی تیرۆر، یاخود تاوانەکانی پەیوەست بە ئاسایشی وڵات لە ناوەوە و دەرەوە.
د- هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە کۆلێژە مەدەنیەکانی حکومی یان ئەهلی، کە باوەڕپێکراو بێت لەلایەن وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هـ – لە هیچکام لە خولە کراوەکانی کۆلێژە سەربازیەکانی تر دەرنەکرابێت، یان نەكەوتبێت، یان (فاشل) نەبوبێت لە خوێندن، یان بەهۆی تاوانی نەهاتن ( غایب) و هەڵاتن لە سوپا.
و- مەرجەکانی لەش ساغی و سەلامەتی و تەندروستی و دەرونی تێدابێت وکەمئەندام نەبێت و تاتۆ لەسەر جەستەی نەبێت.
ز- باڵای لە ١٦٥ سانتیمەتر کەمتر نەبێت .
ح- کەسی پێشکەشکار دەخرێتە ژێر پشکنینی پزیشکی تایبەت بە بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان و ئەومادانەی، کە کاریگەریان لە سەر مێشک (عەقڵ)هەیە.
جەختیشی كردۆتەوە، دەرچووان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە، کە لینکەکەی لە خوارەوە دانراوە، بەشێوەی ئەلیکترۆنی فۆڕمی پێشکەش کردن پڕ بکەنەوە.