فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی پچڕانی هێڵی كارەباوە گەشتەكان ڕاگیراون و دەشڵێت: “هۆكارەكەی هونەرییە”.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ڕاگەیەنراوێكدا گەشتیاران و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئاگاداردەكاتەوە لە پچڕانی هێڵی كارەبای فڕۆكەخانەكە.
ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا بەهۆی كێشەی هونەرییەوە كارەبای فڕۆكەخانە نییە و لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەین.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی كارەبا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ئەو كێشە هونەرییە چارەسەر بكرێت و بەزووترین كات كارەبا بگەڕێنرێتەوە بۆ فڕۆكەخانە.