قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ نەسروڵا رەشنودی کونسوڵی گشتی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد و جەختیشان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکان لە داهاتوودا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر چۆنییەتی رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی بازرگانانی هەردوولادابێت.
لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە هەماهەنگی زیاتربێت لەنێوان هەردوو حکومەت بۆ کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابوری هەردوو وڵاتدایە.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان کرا لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات و کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەکرێت.
هاوڵاتییەک: پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری بڕی ٢٥ دەفتەر دۆلاری بردووم
پێت هاوڵاتییەک: پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری بڕی ٢٥ دەفتەر دۆلاری بردووم
تورکیا داوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەربارەی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” لە عێراق دەکات
دوات تورکیا داوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەربارەی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” لە عێراق دەکات
پەیوەنیدر