پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند لە‌سه‌ر سكاڵای‌ دوو هاوڵاتی كه‌ جامی‌ ئوتۆمبێله‌كانیان شكێنرابوو دزییان لێكرابو، دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هیشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌دا دەستگیراوە به‌سه‌ر بڕی‌ شەش هه‌زار دۆلار و بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو ماتۆڕسكیلێكدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمه‌تبار (م، ط، له‌دایكبوی‌ ساڵی ١٩٩٤) و پێشینه‌ی‌ تاوانی هه‌یه،‌ له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ ٤٤٣ له‌یاسای‌ سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان دەستیان پێکردووە.

زێباری لایەنە شیعەکان بە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار دەکات
پێت زێباری لایەنە شیعەکان بە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار دەکات
مێتا رکابەرەکەی تویتەری خستەکار
دوات مێتا رکابەرەکەی تویتەری خستەکار
پەیوەنیدر