کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما بەرزبێتەوە و خێرایی ڕەشباکەش دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و خێراى با لە نێوان 15 – 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕوونیکردەوە کە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەی گەرماش 1-3 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 43 پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 50 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى
سۆران : 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 51 پلەى سیلیزى