شارەوانی سلێمانی سەرجەم ڕیکلامە نایاسییەکان لادەبات



بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی کە تێیدا ئەوەخراوەتەڕوو، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی سەرجەم ڕیكلامی نایاسایی لەسەر شەقام و شۆستەكان لادەبرێن كە بوونەتە هۆی  دروستکردنی گرفتی هاتووچۆ زۆرجار ڕووداوی نەخوازراوی لێكەوتووەتەوە.

شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە لابردنی ڕیکالمەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی یاساو ڕێنماییەكان كار لەسەر لابردنی ریكلامەكان كراون.

هاوکات، هەڵمەتەكە بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی ئەنجامدرا كە سەرجەم ڕیكلامە نایاساییەكان لەسەر شەقام و شۆستەكان دانرابوون لابران.

باسی لەوەشکردووە، هەڵمەتی لابردنی ڕیکلامە نایاساییەکان لەسەر شاقام و شوێنە گشتییەکان و ئەو شوێنانەی ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروستکردووە بەردەوامییان دەبێت.

لەهەڵبژاردنی پارێزگاکان کورد لەکەرکوک بەچوار لیست بەشداری دەکات
پێت لەهەڵبژاردنی پارێزگاکان کورد لەکەرکوک بەچوار لیست بەشداری دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین
پەیوەندیدار