بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەی لە گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت “بەپێی پێشبینییەکان رۆژی پێنجشەممە و هەینی بەرزترین پلەی گەرما تۆماردەکرێن و دەگاتە 49 پلەی سیلیزی”.
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت، کە 48 پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران کە 32 پلەی سیلیزییە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم سبەی پلەیگەرما بەرزتر دەبێتەوە و پیسبینی دەکرێت ئاستێکی پێوانەیی لەمساڵدا تۆمار بکرێت، هاوکات کەشناسی پێشبینیشی کردووە سبەینێ پلەی گەرما لە گەرمیان بگاتە 49 پلەی سیلیزی و رەنگە زیاتریش بەرزببێتەوە،
کەشناسی ڕوونیشیکردەوە، “ئەم شەپۆلی گەرمایە تاوەکو ڕۆژی سەممە بەردەوام دەبێت و ڕەنگە رۆژی شەممە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم بێتەوە”.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی (پێنجشەممە) بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى
سۆران: 44 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 48 پلەى سیلیزى