عێراق گەورەترین پرۆژەی گواستنەوە ڕادەگەیەنێت



عێراق بە ئاڕاستەی بونیادنانی پڕۆژەیەکی گەورە هەنگاودەنێت کە بە “رێگەی گەشەپێدانی ستراتیجی” ناوزەد دەکرێت،

حکومەتی عێراق دەیەوێت لە رێگەی بازرگییانەوە و بە تێپەڕبوون بە تورکیادا بەڕووی جیهاندا بکرێتەوە و بە تایبەتی لە رێگەی “رێگای گەشەپێدانەوە” کە پڕۆسەی گواستنەوە ئاسان دەکات و بەمەش گواستنەوەی خێرا لە نێوان عێراق و وڵاتانی عەرەبی و کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا خێراتر دەکات.

 

بەگوێرەی وتەی وتەبێژی حکومەتی عێراق، پڕۆژەکە بە درێژایی هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر ژێرخانی هێڵی ئاسنین و رێگای خێرا لە خۆی دەگرێت کە لە بەندەری فاوەوە لە پارێزگای بەسڕە لە باشوری عێراقەوە دەستپێدەکات و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت و دەگاتە تورکیا.

لەلایەن خۆیەوە، شەزا رازی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵی راگەیاند، رێگەی گەشەپێدان سودی بۆ ئابوری عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەکە داهاتێکی بەرچاو دابیندەکات، چونکە عێراق دەکاتە رێڕەوێکی بازرگانی زیندوو کە رۆژهەڵات بە رۆژئاوا دەبەستێتەوە.

دەشڵێت، لە پاڵ رێگا بازرگانییەکە هێڵی ئاسنین و رێگای خێرا دەکرێنەوە و شاری گەشتیاری و پیشەسازی دادەمەزرێنرێن.

دەربارەی کاریگەریی ئەم پرۆژەیە لەسەر کەنداوی سوێس ،وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وتی، پڕۆژەکە هیچ کاریگەری لەسەر هیچ رێگایەکی ئاوی نابێت، چونکە قەبارەی بازرگانی ئەو دوو رێگایە بەراورد ناکرێن.

شەزا رازی ئەوەشی خستەڕوو، کەنداوی سوێس توانای وەرگرتنی ٨٠ ملیۆن کۆنتەینەر لە خۆدەگرێت، لە کاتێکدا رێگای گەشەپێدان کە لە ساڵی ٢٠٢٨ەوە دەکەوێتە کار نزیکەی سێ ملیۆن کۆنتەینەر لە خۆی دەگرێت.

هەروەها، لەبارەی قۆناغەکانی بەگەڕخستنی پڕۆژەکەوە، شەزا رازی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بەسێ قۆناغدا تێپەڕدەبێت: قۆناغی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٨ کۆتایی پێدێت و قۆناغی سێەمیش لە ساڵی ٢٠٣٣ کۆتایی پێدێت و قۆناغی سێیەم و کۆتایی لە ساڵی ٢٠٥٠ بە کۆتا دەگات.

ئەمە لە کاتێکدایە، پڕۆژەکە ماوەی ٢٠ ساڵە دەستی پێکردووە و قۆناغی یەکەمی ٥٠٪ی بە بەهای دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار تەواوبووە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٥ بەشێکی بخرێتەکار.

 

ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون
پێت ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون
پلەی پێشمەرگە بەرزكرایەوە و فەرمانبەرانیش 8 ساڵە چاوەڕێن
دوات پلەی پێشمەرگە بەرزكرایەوە و فەرمانبەرانیش 8 ساڵە چاوەڕێن
پەیوەنیدر