سودانی ، گۆڕانکاری لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق  کرد



ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە فەرمانێکی تایبەت ئەبو عەلی بەسڕی وەک سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستنیاشان کرد.

بەپێی فەرمانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەحمەد تەییار وەک جێگری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە جێگەی حەمید شەتری راسپاردووە.

 

هاوکات، موسەننا عوبێدی وەک جێگری دووەمی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە جێگەی فالح عیساوی دانراوە و وەقاس محەمەد لە جێگەی ماجید دلێمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق دەستنیشان کراوە.

لەهەمان کاتدا، ماجید دلێمی و عەمید شەتری کە لە پۆستەکانیان لادراون، وەکو راوێژکار لە ئاسایشی نیشتیمانی دەستنیشان کراون، بە گوێرەی زانیارییەکان بۆ یەکەم جارە ئەو شێوازی گۆڕانکارییە روودەدات و سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی عێراقەوە رایگەیاندووە، ئەو گۆڕانکارییانە لەسەر پلانی حکومەتە و هیچ پەیوەندی بە دەستتێوەردانی سیاسی و حیزبیەوە نییە.

پسپۆڕانی ئەمنی ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کەسە نوێیانەی دەستنیشان کراون، لەناو جەرگەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانییەوە گەورە بوون و بە هەوڵ و ماندووبوون و زیرەکی خۆیان گەیشتوون بەو پلە و پۆستانە.

 

جومانە غەلای:تائێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری نەکردووە
پێت جومانە غەلای:تائێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری نەکردووە
وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات
دوات وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات
پەیوەنیدر