هەندێکجار هەندێک کەس لە کاتی مەلەکردن یان خۆشوشتن ئاو دەچێتە گوێیان و بەمەش هەست بە بێزاری دەکەن و ئەگەریشی هەیە ببێتە هۆی چەند کێشەیەکی تەندروستیی مەترسیدار.
ماڵپەڕی تی ئۆنلاینی ئەڵمانی بڵاوی کردووەتەوە، “ئەو ئاوەی دەچێتە گوێیەکانەوە پێویستە بهێنرێتە دەرەوە، ئەگەرنا گوێیەکان تووشی هەوکردن و بەکتریا دەکات.
هاوکات، ماڵپەڕی تی ئۆنلاین، چەند ڕێگەیەکی بۆ هێنانەدەرەوەی ئەو ئاوە دیاریکردووە کە دەچێتە گوێیەکانەوە.
یەکەم: بە بەری دەستت فشار لە گوێت بکە و دەستت بجوڵێنە، ئەگەر ئەمە سوودی نەبوو ئەو گوێیەت کە ئاوی تێچووە سەرت بەو لایەدا خوار بکەرەوە و ڕایبوەشێنە.
دووەم: دەتوانیت بە وشککەرەوەی قژ گوێت وشک بکەیتەوە بەو مەرجەی زیاتر لە ٣٠ سانتیدووربێت لە گوێیەکانەوە.
سێیەم: دەتوانیت کلێنسێک لول بکەیت و گوێت وشک بکەیتەوە بەو مەرجەی فشاری لێنەکەیت و زیان بەر چینەکانی گوێت نەکەوێت.