بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رێگاكانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز بڵاودەكاتەوە و رێگەی بەركەوتنی شلەی كەسی تووشبوو بۆ كەسێكی ساغ یەكێكە لە هۆكارەكانی گواستنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رێگاكانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز بڵاودەكاتەوە، یەكێك لە ڕێگاكانی گواستنەوە لە رێگەی بەركەوتنی شلەی كەسی تووشبوو بۆ كەسێكی ساغ دەگوێزرێتەوە لەوانە كۆكە و پژمە و ماچكردن و بەركەوتنی میزی توشبوو.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە یەكێكی دیكە لە ڕێگاكانی گواستنەوە سێكسكردن لەگەڵ كەسی توشبوو و هەروەها گواستنەوەی خوێن و لە دایكی توشبوو دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەكەی .
هاوكات بەكارھێنانی دەرزی و سرنجی كەسی تووشبوو ئەمەش لەوانەدا هەیە كە ئالودەی مادە ھۆشبەرەكانن و هەروەها لە كاتی نەشتەرگەری ئەگەر كەل و پەلەكان پاك نەبن ئەمانە هۆكارن بۆ گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز .