وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەنجامى دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆراى پەسەندکرد و ئەمڕۆ بەشێوەى ئۆنلان لە وێبسایتى زانکۆکان بڵاودەبێتەوە.
ئەمڕۆ ئارام محەمەد وه‌زیرى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سەرکەوتنى گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی خوێندنی دبلۆمى باڵا و ماسته‌ر و دكتۆراى له زانكۆ حکومیەكانی كوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) ڕاگەیاند، کە بەگه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا له هەرێمى كوردستان داده‌نرێت.
وەزیرى خوێندنى باڵا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌رگیراوان له گشت زانكۆكانی كوردستان کرد و ڕایگەیاند، ئومێده‌وارین له ئاست چاوه‌روانییەکانی سێکتەری خوێندنی باڵا‌و نیشتمانەکەماندا بن و به ئاستێكی زانستی به‌رز درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن و بڕوانامه به‌ده‌ست بهێنن به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن بەھەردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی، ئەو پێشکەشارانەى کە ده‌رفه‌ت نه‌بووه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنى (2023-2024) وه‌ربگیردرێن بە هۆى نەمانى کورسی یاخود دەرنەچوون له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستى زانستی، وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆ حکومیەکانى کوردستان له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا، خولێکى دیکەى پڕۆسه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكان دەستپێبکات.
ئارام محەمەد سوپاسی ئاراستەی سەرجەم سەرۆک و یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆکان و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و کارمەندان و فەرمانبەران کرد کە بە پرۆسەکەیان بەسەرکەوتویی جێبەجێ کرد.
پێشکەشکاران لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامە بەراییەکان، ئەگەر هەر تانەیەکیان هەبێت، لە ماوەى (5) پێنج رۆژى کارکردن دەتوانن بەشێوەى ئۆنلاین لە وێبسایتى ڕەسمى زانکۆکانیان تانە تۆمار بکەن.
لەم لینکەوە ئەنجامی زانکۆی چەرمۆ وەربگرە؛