دەشتی ناوکوڕ کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆکەوە، ناوچەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی پەتاتەیە و بەباشترین خاک بۆ بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە خۆراکییە گرنگە دادەنرێت لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
لەکاتی کۆکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەدا کرێکارانی ناوچەکە دەستبەکار دەبن و ئەمەش هەلیکاری بۆ ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان و کرێکارانی ناوچەکە ڕەخساندووە.
یەکێکە لە خاوەن کێڵگەکان ئاماژە بەودەکات، بەرهەمهێنانی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان، شەش ئەوەندەی پێداویستیی ناوخۆیە و ئاشکرایشی دەکات کە لە ماوەیەکی نزیکدا، پەتاتەی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وڵاتانی کەنداو دەکرێت.