پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بۆ خوێندکاران



سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی کرد و رایگەیاند، سەركەوتن تەنیا یەك رێگەی نییە و هەموو ئەو خوێندكارانەی بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیووە ئەم هەنگاوە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنن، دڵنیابن دەرفەتی زۆرترتان لەبەردەمدایە و بە هەوڵدانی زیاتر لە بەدیهێنانی خەونەكانتان نزیك دەبنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت:”لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو خوێندكارە خۆشەویستانە دەكەم كە قۆناغی ١٢ی ئامادەییان بە سەركەوتویی بڕی و هەنگاوێكی تر لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان نزیكبوونەوە. سڵاو و خۆشەویستیش بۆ هەموو خوێندكارە یەكەمەكان دەنێرم و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم”.

‏‎دەشڵێت:”سەركەوتن تەنیا یەك رێگەی نییە و هەموو ئەو خوێندكارانەی بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیووە ئەم هەنگاوە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنن، دڵنیابن دەرفەتی زۆرترتان لەبەردەمدایە و بە هەوڵدانی زیاتر لە بەدیهێنانی خەونەكانتان نزیك دەبنەوە”.

‏‎ئاماژەی بەوەشکرد:”بێگومان رۆڵ و پێگەی مامۆستایانیش لەیادناكەین كە لە هەموو قۆناغە جیاوازەكاندا لە خەمی پەروەردە و فێركردنی نەوەیەكی پڕ وزە و داهێنەردا بوون، سوپاسیان دەكەین و بەڕێزەوە لە هەوڵەكانیان دەڕوانین”.

‏‎لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمیشە پاڵپشتی خوێندكاران و بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە بووین و هەرواش دەمێنینەوە، لەرابردوودا لە نزیكەوە لەگەڵتانبووم و لە داهاتووشدا زیاتر خزمەتتان دەكەین. ئێوە گەورەترین سەرمایەی ئەم میللەتەن و هیچ داهاتوویەكی گەش بەبێ ئێوە نایەتەدی.
‏‎

سێ دەریاچە و ٢٠ پۆند لە هەولێر دروست دەکرێن
پێت سێ دەریاچە و ٢٠ پۆند لە هەولێر دروست دەکرێن
نەسر تۆڕی خۆی لە برۆزۆڤیچ گیرکرد
دوات نەسر تۆڕی خۆی لە برۆزۆڤیچ گیرکرد
پەیوەندیدار