سودانی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەسپێرێت



سەرۆك وەزیرانی عێراق هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین ڕادەسپێرێت قەرزی پڕۆژەی بچووك بدات بەو گەنجانەی خوولی مەشق و ڕاهێنان تەواو دەكەن.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەینی ڕاسپاردووە بۆ پێدانی قەرز بە هەموو ئەو گەنجانەی خوولی مەشقیان تەواو كردووە و دەیانەوێت پڕۆژەی بچووك بنیات بنێن.

ڕاشیگەیاندووە، گرووپی دەستپێشخەری لە هەفتەی داهاتووەوە هەڵدەستێت بە ناردنی داوای بەشداری لە خوولی مەشق و ڕاهێنان بۆ ئەو گەنجانەی ناویان تۆماركردووە.

ئاشكراشی كردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی داواكارییان پێشكەش كردووە گەیشتۆتە 80 هەزار و 167 خوێندكار و 39 هەزار و 581 دەرچوو لەگەڵ 62 هەزار و 897 كەس، كە بەدوای كاردا دەگەڕێن.

لاپۆرتا سوپرایزی بۆ میسی هەیە
پێت لاپۆرتا سوپرایزی بۆ میسی هەیە
دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
دوات دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
پەیوەنیدر