وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته له‌نده‌ن و به‌نیازه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیا کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ،له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا .
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکە، دكتۆر فوئاد حوسێن ، له دوو رۆژی داهاتوودا به نیازه له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی جیمس كێرڤڵی و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له بین واڵاس وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆچبه‌ران و رۆبێرت جێنرك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌منی و تۆم تۆكهندات وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا كۆببێته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه به نیازه له‌گه‌ڵ ئیلیشا كیرنز سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و تۆبیاس ئالوود سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی به‌ریتانیا كۆببێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له عێراق و به‌ریتانیا خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ستراتیژی درێژخایه‌نن كه له‌ساڵی 2021 له به‌غدا واژۆ كرا، كه ئه‌وكات دۆمێنیك راپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو، له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یان واژۆ كرد.